
ڕاچڵەكین-
زۆركات دەبینین لەوەرزی هاویندا ئۆتۆمبێلەكان حەماوەیان بەرزدەبێتەوەو وا لەهاوڵاتیان دەكات نەتوانن بەردەوام بن لە لێخوڕین و ناچار دەبن ساردی بكەنەوە.
بەرزبوونەوەی حەماوەی ئۆتۆمبێلیش چەند هۆكارێكی هەیە، لەوانەش:
١.كەمبوونی ئاوی ناو ڕادێتەر یاخود خەزانی لاوەكی.
٢.بوونی لیك لە دەبەی خەزانی لاوەكی یاخوود لە جۆینتەكانی بۆریەكان كە ڕادێتەر بە مەكینەوە دەبەستنەوە.
٣.وەستانی وەتەر پەمپ كە ڕاستەوخۆ حەماوەی ئوتومبیل بەرزدەكاتەوە.
٤.بوونی كون لە رادێتەردا یاخوود گیرانی رادێتەر.
٥.تێكچوونی وەلفی حەماوە كە لە پلەی گەرمی دیاریكراوی خۆیدا ئاڵوگۆڕی ئاو ناكات.
چەند ڕێگایەك بۆ بەرگرتن لە بەرزبوونەوەی حەماوەی ئۆتۆمبێل:
١.پێویستتیە هەموو ساڵێك رادیتەر flushing پیبكرێت بۆئەوەی توشی گیران نەبێت.
٢.پیوسیتیە هەموو ٨ ساڵ جارێك ڕادێتەر بەتەواوەتی بگۆڕێت.
٣.سەری قەباغی ڕادێتەر پێویستە هەموو ٢ ساڵ جارێك بگۆرێت.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""