راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
لەدوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی درێژ بەسەر ئەنجامدانی گۆڕانکاریی لە کۆتایدا ڤایبەر تایبەتمەندييەکی نوێی زیادکرد.
لەوبارەیەوە پێگەی (Sunday times) بڵاویکردەوە، کۆمپانیای راکوتینی گەشەپێدەری بەرنامەی ڤایبەر تایبەتمەندييەکی نزیک لە تایبەتمەندييەکانی فەيسبوکەوە زیادکردووە کەو ئەويش نووسین خستنە سەر کۆمەڵێک وێنە و باگراوندە.
واتە چۆن لە فەيسبوک کەسێک بیەوێت پۆستێک بکات کۆمەڵێک باگرواندی تێدایە کە دەتوانێت بە دڵی خۆی هەڵیانبژێرێت و پێیانەوە پۆست بکات، لە ڤایبەریشیدا بەکارهێنەر دەتوانێت چاتەکەی يان نووسینەکەی بخاتە سەر ئەو باگراوندە و بۆ کەسی بەرانبەری بنێرێت، وەک لە وێنەکەی خوارەوەدا دیارە.
لە ئێستادا ئەم تایبەتمەندييە بۆ وڵاتی تایلەند و چەند وڵاتێکی دیکە بەردەستە و وابڕيارە دوای قۆناغی ئەزمونی بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی بخاتەکار.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


