کوردستان لە زۆر وڵات فێنکترە، کە ئۆتۆمبێلەکانین ناسوتێن، بەپێی بەدواداچوونی ڕۆژنامەوانیم بۆ هۆکاری سووتانی ئۆتۆمبێل ئەو هۆکارانە دەرکەوتوون کە دەیخەمە بەردەم ڕای گشتی و لایەنە پەیوەنددارەکان.
1ـ هۆکاری سەرەکی بوونی فیول پەمی عادی بێ کوالێتیە کە ناوەکەی ماددەی نایلۆنە و بازرگانەکان بە چەند دۆلارێک دەیکڕن لێرەش بە بڕێک قازانج دەیفرۆشنەوە، ناوەکەی ماددەی نایلۆنە و لەگەڵ کارەباکەی سەری کە گەرم دەبێت شۆرتێک دروست دەکات دەتوێتەوە و دەبێت بە ئاگر لە تانکی ئۆتۆمبێلەکە. واتا نەبوونی کوالێتی کۆنتڕۆڵی مەزبووت لە کوردستان.
2ـ ئیهمالی فیتەر و کونکردنی بەرگی دەرەوەی فیول پەم و ناردنی وایەری کارەباکەی بەسەریدا کاتێک شوێنی گەیەنەر تێکدەچێت، وەتاکە سەری بەرگی دەرەوەی فیول پەمەکە کوون دەکات وایەر دەباتە ژوورەوە کاتێک وایەرەکان لە گەرمیدا یان ڕیزیوو دەبن شۆرت دەکەن سەیارەکە ئاگر دەگرێت.
3ـ خراپی بەنزین کە کوالێتیەکەی وایە غازی زۆر دەکات و لە سەری فیول پەمەکە دێتە دەرەوە بەتایبەتی لە وەرزی گەرما.
4ـ بەجێهێشتنی چەرخ و شوشەی عەتر و موعەتەر کە دەتەقن دەبنە هۆی ئاگرکەوتنەوە.
بەهیوای سەلامەتی هەموو لایەک.
ڕۆژنامهنووس هێمن ساڵح
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


