تۆڕی کۆمەڵایەتی فەيسبوک لە گەشەکردندایە و لە ئێستاشدا دەیەوێت مەسنجەرەکەی بکاتە شوێنێک بۆ پەیداکردنی پارە و بازرگانیی پێوە دەکات.
بەپێی نوێترین هەواڵی پێگە تەکنەلۆجییەکان، فەيسبوک تاقیکردنەوە بۆ خزمەتگوزارییەکی دەکات لە مەسنجەر کە پارەیەکی زۆری پێ پەیدا دەکات و هەم رێگە خۆشکەریشە بۆ بەکارهێنەرانی تا لە رێگەیەوەو لە نزیکەوە بە کاڵا و شتومەکە پێویستییەکان ئاشنابن.
ئەو خزمەتگوزارییەش بریتییە لە دانانی ریکلام بەشێوەی ئەی ئاڕ (AR)، کە کۆمپانیاکان لە بەشی سەرەکیی مەسنجەر کاڵاکانیان دادەنێن بۆ فرۆشتن و راستەوخۆ بەکارهێنەری مەسنجەريش دەتوانێت تاقیبکاتەوە.
بۆ نمونە لەکاتی کڕينی چاویلکەیەک کەسەکە دەتوانێت قەبارەکەی و رەنگەکەی لەگەڵ رووخسار و شێوازی دا بگونجێت و تاقیبکاتەوە بەبێ ئەوەی سەردانی ئەو شوێنە بکات.
هێشتا ئەم خزمەتگوزارییە لە قۆناغی ئەزموونی دا دواتر بۆ هەردوو سیستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس زیاد دەبێت.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


