به‌پێى ماڵپه‌ڕى "مشابل" باس له كۆمپانیای "ئایفۆن" ده‌كات به‌نیازه له مانگى ئه‌یلوولى داهاتوودا "سێ" مۆبایلى ئایفۆن جیاواز بخاته بازاڕه‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌نیازه نرخێكى زۆر گونجاوى بۆ دابنێت .
ئایفۆن به‌نیازه له‌مانگى ئه‌یلوولدا مۆبایلى پێشكه‌وتووى "ئایفون X" به قه‌باره‌ى 5.8 ئینج، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا "ئایفون X" ى پله‌س به قه‌باره‌ى شاشه‌ى 6.5 ئینج بخاته بازاڕه‌وه .
گرنگى به‌رهه‌م هێنانى ئه‌م دوو مۆبایله له‌وه‌دایه نرخه‌كانیان له "ئایفون 8" و "ئایفون 8"ى پله‌س گرانتر نییه هه‌رچه‌نده شاشه‌ى ئایفون 8 به‌قه‌باره‌ى 6.1 ئینج بوو .
هه‌رچه‌نده "ئایفون X" تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى زۆر ناوازه بوو به‌ڵام گرانى نرخه‌كه‌ى كه "1000$" بوو شكستى هێنا له بازاڕدا .
هه‌ر له چه‌ند مانگى داهاتوودا ئایفۆن به‌نیازه "ئایفون 9" ش بخاته بازاڕه‌وه .
هه‌ر له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه ئه‌و سێ مۆبایله‌ى كه له‌ئێستادا كارى له‌سه‌ر ده‌كات و به‌نیازه بیخاته بازاڕه‌وه بریتیین له "ئایفون X2" و "ئایفون X2" ى پله‌س و "ئایفون 9".
له‌هه‌مووى گرنگتر ئایفۆن بۆ به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ى هه‌وادارانى نرخى ئه‌م سێ مۆبایله به هه‌رزان ده‌خاته بازاڕه‌وه ، ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه به‌نیازه "ئایفون 9" به‌نرخى "600-700" دۆلار بفرۆشێت ، و "ئایفون X2" به‌نرخى "700-800" دۆلار بفرۆشێت ، و "ئایفون X2" ى پله‌س به‌نرخى "900-1000" دۆلار بفرۆشێت .
كۆمپانیاى "ئایفۆن" باس له‌وه ده‌كات پێشتر به‌هۆى نرخى "ئایفون X" وه توشى شكست هات و هه‌وادارێكى زۆرى له‌ده‌ست دا ، هه‌ر بۆیه له به‌رهه‌م هێنانى ئه‌م سێ مۆبایله‌ى نرخى زۆر گونجا و سنووردارى بۆ داناوه ، جگه‌له‌وه به شێوازى پێشكه‌وتوو و شاشه و جوانیه‌كى سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌خاته بازاڕه‌وه بۆ به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ى هه‌وادارانى .
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""


