دەکرێت بەکارهێنەر یاخود هەڵگری موبایلی ئایفۆن توشی کێشەی لەبیرچونەوەی ووشە نهێنی سیستەمەکەیان ببنەوە، ئەمەش یەکێکە لەو کێشانەی کە بەشێک لە بەکارهێنەرانی ئەم جۆرە موبایلە بەدەستیەوە دەناڵێنن، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دەتوانن پرۆگرامی " iMyFone LockWiper " داببەزێن و لەڕێگەی ئامێری کۆمپیوتەرەوە ووشەی نهێنی موبایلە ئایفۆنەکەت بشکێنیت و تێپەڕی بکەیت.
پرۆگرامەکە دەتوانێت زۆر بە ئاسانی ئەو ووشە نهێنیانە بشکێنێت کە لە " ٤ یاخود ٦ " پیت یاخود زیاتر پێکدێن، یەکێک لەتوانا بەهێزەکانی پرۆگرامەکە ئەوەیە کە دەتوانێت ئیش بکات لەسەر هەموو جۆرە سیستەم و مۆدێلە جیاوازەکانی موبایلی ئایفۆن بەبێ کێشە. پرۆگرامەکە دەتوانێت هەریەکە لە " Touch ID لەگەڵ Face ID " تێپەڕ بکات زۆر بە ئاسانی، تەنها کێشەی پرۆگرامەکە ئەوەیە کە ناتوانێت داتاو زانیاریەکانت بهێڵێتەوە لەکاتی لابردنی ووشە نهێنیەکەدا.
لینکی داونلۆدکردن
لینکی فێرکاری
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


