راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

لەکۆتایدا و دوای تێپەڕاندنی قۆناغی تاقیکاری، بەشێوەيەکی فەرمی کۆمپانيای فەيسبوک خزمەتگوزارییە بێزارکەرەکەی بۆ تۆڕەکەيان زیادکرد.

خزمەتگوزارییەکەش بریتییە لە ریکلامێکی سێ چرکەیی لەناو ڤیدیۆ زۆر بینراو و باوەکانی تۆڕەکە، کە بەکارهێنەر لەکاتی سەیرکردنی ڤیدیۆیەکدا لەدوای تێپەڕبوونی چەند خولەکێک يان چەند چرکەیەک بەشێوەيەکی خۆکارانە ریکلامێکی بازرگانی دێتەسەری و دوای سێ چرکە خۆی لادەچێت.

ئەمەش هاوشێوەی ڤیدیۆکانی ناو یوتیوبە کە کۆمپانیای گوگڵ وەک خزمەتگوزارییەکی دوو لایەنە بەردەستی خستووە، واتە بەهۆی ئەو ریکلامەوە هەم پارە دەچێت بۆ خاوەنی کەناڵەکە کە ڤیدیۆکەی داناوە لە یوتیوب هەمیش خودی تۆڕەکە سوودی پێدەگات، بەڵام هێشتا بۆ فەیسبوک نەزانراوە کە ئایا لە بەرانبەر پارەدا ئەو ڤیدیۆیانە دادەنێت یاخود تەنیا ماندووێتییەکە بۆ خودی خاوەن پەیج و هەژمارەکان دەمێنێتەوە.

ئەمەش لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی بەدوای خۆیداهێناوەو بە خزمەتگوزارییە بێزارکەرەکە ناسێنرا.





"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...