
كاتێك به‌رهه‌مێكی ئه‌لیكترۆنی له بازاڕه‌كاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت و ره‌واجێكی باشی ده‌بێت له‌نێوان به‌كارهێنه‌راندا، ئه‌وه كۆمپانیاكانی تر هاوشێوه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه ئامێره‌كه دروست ده‌كه‌نه‌وه‌و ساخته‌ی ده‌كه‌ن، له دیزایندا هاوشێوه‌ی ئامێره ئه‌سڵیه‌كه‌یه، به‌ڵام له تایبه‌تمه‌ندی و كاركردنیدا زۆر جیاوازه، ئایفۆنیش یه‌كێكه له‌و ئامێرانه‌ی كه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، بۆیه ئاساییه ئه‌گه‌ر لاسایی بكرێته‌وه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی تره‌وه، بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئایفۆنی ساخته (عادی) له ئه‌سڵی له‌وه‌یه ئه‌م زانیاریانه سوودت پێبگه‌یه‌نێت:
* پێش هه‌موو شتێك پاره‌یه‌كی كه‌م مه‌ده به مۆبایله‌كه، چونكه نرخێكی هه‌رزان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه مۆبایله‌كه ئه‌سڵی نیه.
* مۆبایلی ساخته تایبه‌تمه‌ندی په‌نجه‌مۆری نیه كه له‌گه‌ڵ دووگمه‌ی Home دایه.
* دوگمه‌ی قوفڵی مۆبایل (یان كوژانه‌وه‌ی مۆبایله‌كه) به شێوه‌یه‌كی به‌رزتر ده‌رده‌كه‌وێت، به‌پێچه‌وانه‌ی مۆبایلی ئه‌سڵی كه به‌رزییه‌كی كه‌می هه‌یه.
* كاتێك مۆبایله‌كه هه‌ڵده‌كه‌یت، هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت كه له‌مسه‌كه‌ی وه‌ك پێویست نیه.
* مۆبایلی ئایفۆنی ساخته به سیستمی كارپێكه‌ری ئه‌ندرۆید كارده‌كات، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئایفۆنی ئه‌سڵی تاكه مۆبایلی زیره‌كه كه به IOS كاربكات.
* كامێرای مۆبایلی عادی روونماكه‌ی زۆر لاوازه.
* مۆبایلی ساخته خێراییه‌كه‌ی وه‌ك خێرایی ئه‌و مۆبایلانه نیه كه ئه‌پڵ دروستی كردوون.
* به‌ڵام كاتێك سه‌یری دیمه‌نی ده‌ره‌وه (دیزاین)ی ده‌كه‌یت هه‌ست ناكه‌یت كه ئه‌سڵی نیه.
پێده‌چێت ئایفۆن یه‌كێك بێت له‌و مۆبایلانه‌ی به زه‌حمه‌ت ئه‌سڵی و عادیهكهی له‌ڕووی شێوازی ده‌ره‌وه‌یان له یه‌كتریان جیابكه‌یته‌وه، به‌ڵام كاتێك كاری پێده‌كه‌یت ئه‌وه زۆر به ئاسانی هه‌ست به جیاوازی نێوانیان ده‌كه‌یت، چونكه له‌ڕووی خاوی و سیستمی كارپێكهرو له‌مسه‌وه ته‌واو له یه‌كتر جیاوازن، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌دوای مۆبایلێكدا ده‌گه‌ڕێیت كه نرخی هه‌رزان بێت، ئه‌وه باشتره ئایفۆنێك له‌ده‌ستی دوو بكڕیت، نه‌ك مۆبایلێكی عادی.
Karwan it

"" به یه‌ك ووشهش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته دهربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""