راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

بەگوێرەی هەواڵە تەکنەلۆجییەکان، کۆمپانيای ئەپڵ بەنیازی بەرهەمهێنانی جۆرە ئایفۆنێکی نوێیە کە لە سێ کامێرای سەرەکیی پێکدێت.

لەوبارەیەوە پێگەی سکای نیوس بڵاویکردۆتەوە، ئەو ئایفۆنە نوێیە لە سێ کامێرای سەرەکیی پێکدێت بە ڕوونی ١٢ مێگاپێکسڵ واتە هەریەکەیان لەو ڕوونییە پێکدێت.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە ئەو جۆرە ئایفۆنە لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو واتە ٢٠١٩ کارەکانی تەواو دەبێت و چەند تایبەتمەنديیەکی سەرنجڕاکێش و تازە لەخۆدەگرێت.

بەڵام تا ئێستا کۆمپانيای ئەپڵ هیچ روونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە نەداوەو راینەگەياندووە ئەو ئایفۆنە ناوی چی دەبێت و چی لەخۆدەگرێت.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...