
راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
بەمەبەستی زۆرتر بەردەستکردنی تایبەتمەندييەکان و کارئاسانیی بۆ بەکارهێنەرانی، ئینستاگرام خزمەتگوزارییەکی نوێ زیاد دەکات.
لەوبارەیەوە پێگە تەکنەلۆجییەکان بڵاويانکردەوە، لە ئێستادا تایبەتمەندييەک لەلايەن ئینستاگرامەوە تاقیدەکرێتەوە کە بۆ بەشی ستۆری گرنگی خۆی هەیە.
تایبەتمەندييەکەش بریتییە لە راستەوخۆ هاوبەشی پێکردنی پۆستەکان بۆ ستۆری، واتە کاتێک بەکارهێنەرێک پۆستی کردووەو بڵاويکردۆتەوە ئەوا دەتوانێت لە رێگەی شەیرەوە واتە هاوبەشیکردنەوە بینێرێت بۆ ستۆری خۆی.
ئەم تایبەتمەندییەش گرنگی خۆی هەیە چونکە لە رابردوودا تەنیا پێش بڵاوکردنەوەی پۆستەکە دەتوانرا بنێردرێت بۆ ستۆری یان بەشی پۆستی پڕۆفایل.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""