پێش كەمێك هەردوو تۆڕی كۆمەڵایەتی جیهانی فەیسبووک و ئینستاگرام بۆ ماوەیەکی کاتی لەکار کەوتن، شایەنی باسە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردودا فەیسبووك و ئینستاگرام چەندین جار لە یەك كاتدا لەشوێنە جیاوازەکانی جیهان لەكار كەوتن. هێشتا كۆمپانیاكانی فەیسبووك و ئینستاگرام لەبارەی هۆكاری لەكاركەوتنی هەردوو تۆڕەكە هیچ روونكردنەوەیەكیان رانەگەیاندووە. تا ئێستە نازاندرێ وەستانی هەردوو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە چەند وڵاتی جیهانی گرتووەتەوە، بەڵام پێدەچێ هۆكارەكەی هەڵەیەكی تەكنیكی یان ئاپدەیتێكی نوێ بووبێت.
فەیسبووک لە ساڵی 2004دا کارا کرا، ئێستاش لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە، ھەروەھا بە یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتی دادەنرێت، بەرپرسانی کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکیش، بەردەوام خزمەتگوزاریی بەسوود بۆ تۆڕەکەیان زیاد دەکەن.



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...