بێگومان زۆرن ئەو بەرنامانەی تایبەتن بە داگرتن و هەڵگرتنی ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تایبەت لە يوتیوب و فەيسبوک بڵاودەکرێنەوە.

یەکێک لەو بەرنامە سەرکەوتووانەی لەو بواردە کاردەکات ناوی (DManager Browser & Documents) ـە کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرنگ لە خۆدەگرێت و تایبەتە بە سیستمی ئای ئۆ ئێس واتە تەنیا بۆ ئایفۆن و ئایپاد دەبێت.

بەرنامەکە بەجۆرێک دروستکراوە کە هەم وێبگەڕە و هەم ئامڕازی داگرتنی تێدایە، دەتوانرێت لەو بەرنامەیەوە بچیتە سایتی یوتیوب و ئەو ڤیدیۆیەی مەبەست دایبگریت و لە مۆبایلەکەتدا هەڵیبگریت.

بەکارهێنەرانی سیستمی ئای ئۆ ئێس دەتوانن لە رێگەی ئاپ ستۆرەوە گەڕان بۆ وشەی "DManager Browser & Documents" بکەن و دایبگرن.





"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...