
بەشێوەيەکی فەرمی کۆمپانيای سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێی لە جۆری گەلاکسی بەناوی Samsung Galaxy S Light Luxury راگەياند.
ئەم گەلاکسییە نوێيە هاوشێوەی ئامێرەکانی دیکە کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرنگ لەخۆدەگرێت کە ئەمانەن:
- قەبارەی شاشەکەی ٥.٨ ئینجە
- روونییەکەی 1080 بە 2220 پیکسڵە
- رامەکەی چوار گێگایە بە سناپدراگۆنی ٦٦٠
- توانستی باترییەکەی ٣٦٠٠ ملیئەمپێرە
- کامێرای پشتەوەی ١٦ مێگاپیکسڵە
- کامێرای پێشەوە هەشت مێگاپیکسڵە
- میمۆری ناوەکیی ٦٤ گێگابایتە
- دوو سیمکاردییە
- کێشی مۆبایلەکە ١٥٠ گرامە
- بە دوو رەنگ بەردەستە
- سیستمی ئەندرۆید و وەشانی ٨.٠ی لەسەر جێگیرکراوە

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""