بەرپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک)، خزمەتگوزارییەکی نوێیان بۆ ئەو پڕۆگرامە زیاد کرد. بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 15/5/2018، میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردەوە، کە بەرپرسانی ماسنجەری فەیسبووک، تایبەتمەندیی ڕیپۆرتکردنی ھەژمار (ئەکاونت)یان ھێناوەتە نێو ماسنجەری فەیسبووکیش. ئاماژە بەوە دراوە، کە لەمەوپاش ئەگەر کەسێک یاساکانی ماسنجەری فەیسبووک، یان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەزاند،
دەتوانی دەست لەسەر ناوەکەیدا دابگریت، پاشان “Something’s Wrong” ھەڵبژێری، ئینجا یەکێک لە ھۆکارەکانی ڕیپۆرتکردن ھەڵبژێرە و کەسەکە ڕیپۆرت دەکرێت. بۆ بەدەستھێنانی ئەم خزمەتگوزارییە، پێویستە پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک لەنێو مۆبایلەکەتدا نوێ (Update) بکەیتەوە. پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، لە ساڵی 2011دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...