
راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
بەشێوەيەکی فەرمی، کۆمپانيای گوگڵ کە خاوەنی تۆڕی کۆمەڵايەتی یوتیوبە تایبەتمەندييەکی گرنگ و بەهێزی بۆ ئەو تۆڕەيان زيادکرد.
لە رێگەی بلۆگەری خۆیانەوە، يوتیوب بڵاويکردەوە لەمەودوا بەکارهێنەر دەتوانێت لەدوای سەیرکردنی ڤیدیۆیەکی ماوە درێژ وا لە مۆبایلەکەی بکات بانگهێشتی بکات بۆ پشوویەکی چەند خولەکیی ئەمەش بۆ ئەوەی زیان بە بەکارهێنەرەکە نەگات.
واتە بەکارهێنەر دەتوانێت لە رێگەی یوتوبەوە ئەو کات و ماوەیەی خۆی مەبەستیەتی بیداتە بەرنامەکە و دوای تێپەڕاینی ئەو چەند خولەکە راستەوخۆ یوتویب داوا لە بەکارهێنەرەکە دەکات پشوویەک وەربگرێت واتە وەک بەئاگاهێنانەوە (Alarm) وایە.
بەمجۆرە تایبەتمەندییەکە کارا بکەن:

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""