
میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان ئاشکرایان کرد، کە بەرپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک)، تایبەتمەندییەکی نوێیان بۆ پڕۆگرامەکەیان زیاد کردووە.
ڕۆژی سێشەممە 3/4/2018، میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردەوە، کە بەرپرسانی ماسنجەری فەیسبووک، تایبەتمەندیی ناردنی ڤیدیۆی 360 پلەیی و ڤیدیۆی HD لە ڕێگەی ماسنجەرەوە، زیاد کردووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، کە لەمەوپاش ھەردوو جۆری ڤیدیۆی 360 پلەیی و HD لەنێو ماسنجەری فەیسبووکدا کار دەکەن، ھەروەھا بەکارھێنەرانی ئەو پڕۆگرامەش، دەتوانن ئەو جۆرە ڤیدیۆیە لە ڕێگەی ماسنجەرەوە بۆ یەکدی بنێرن.
بۆ بەدەستھێنانی ئەو تایبەتمەندییە نوێیەی ماسنجەری فەیسبووک، پێویستە پڕۆگرامەکە لەنێو مۆبایلەکەتدا، نوێ (Update) بکەیتەوە.
پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، لە ساڵی 2011دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، کۆمپانیای (فەیسبووک) ئەمریکیش خاوەنیەتی، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""