
راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
ماوەیەکە چەند تایبەتمەندييەکی گرنگ بۆ ڤایبەر زیادکراوەو کارئاسانییەکی زۆریشی بۆ بەکارهێنەرانی دروستکردووە.
يەکێک لەو کێشانەی رووبەڕووی بەکارهێنەران دەبوۆوە لە رابردوودا نەبوونی ناچالاککردنی ئەو ژمارە تەلەفۆنانە بوو کە ڤایبەری هەبوو.
ئەگەر هاتوو کەسێک بیویستایە ئەو ژمارە تەلەفۆنەی دەیەوێت ڤایبەرەکەی لەسەر ناچالاک بکات بەردەست نەبوو بە سڕینەوەی بەرنامەکەش چارە نەدەبوو.
بەڵام ماوەیەکە ئەو تایبەتمەندييە زیادکراوەتەوەو بەکارهێنەر زۆر بە ئاسانی دەتوانێت ئەو ژامرە تەلەفۆنەی دەیەوێت ڤایبەرەکەی ناچالاک بکات و لەوێ نەمێنێت.
بۆ ئەنجامدانی ئەو کارەش ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکەن:
- بچنە سێتینگ
- دواتر ئەکاونت
- دواتر دیئەکتیڤ
- دواتر لەو خانەیەدا ژمارە تەلەفۆنەکە بنوسە کە دەتەوێت ناچالاکی بکەیت
- دواتر دیئەکتیڤ دابگرە

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""