
راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
ئەو بەرنامانەی تایبەتن بە پەیوەندی و چاتکردن، بەکۆمەڵێک تایبەتمەندی گرنگەوە لەلايەن کۆمپانياکانەوە دروستکراون و خراونەتە دەست بەکارهێنەرانیان.
وەک ئاشکرایە ئینستاگرام کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرنگ لەخۆدەگرێت و بەردەواميش لەلايەن کۆمپانيای گەشەپێدەرییەوە تایبەتمەندیی دیکەی بۆ زیاد دەکرێت.
يەکێکی دیکە لەو تایبەتمەندييانەی بۆ هەموو کەس بەردەست نییە و لە ئێستادا بۆ چەند شوێنێک کارایە ئەويش رێکخستنی بەشی نامەکان بۆ سێ بەش.
واتە وەک چۆن لە مەسنجەر و نامەی مۆبایلەکاندا، بەشەکانی (inbox, unread, starred) هەيە بۆ ئینستاگراميش هەيە و لەژێر ئەزموونی دايە.
وەک لە وێنەکەدا دیارە، بەکارهێنەر لەو کاتەی نامەی بۆ دێت دەتوانێت Unread بکات يان بیبینێت و بچێتە بەشی inbox.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""