
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرنامەی تێلەگرام لە زۆربەی وڵاتانی جیهان لە کارکەوت و بە ملیۆنەها بەکارهێنەری روبەڕووی زیان کەوتنەوە.
چەند خولەکێک پاش لە کارکەوتنی تێلەگرام، لە هەژماری تایبەتی خۆيان لە تۆڕی کۆمەڵايەتی تویتەر، تێلەگرام رایگەياند بەهۆی کێشەيەکی تەکنیکییەوە بەکارهێنەرانیان ناتوانن لە چەند وڵاتێکەوە لە خزمەتگوزارییەکانيان بەشداربن و کێشەيان بۆ دروستبووە، هاوکات داوای لێبوردنیيشيان کرد.
لەوبارەیەوە سەرچاوە تەکنەلۆجییەکان بڵاويانکردەوە هۆکاری لەکارکەوتنی تێلەگرام لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەند وڵاتێکی ئەوروپا و بەشێکيش لە ئاسیا دەگەڕێتەوە بۆ پچڕانی تەزووی کارەبا لە داتا سەنتەری ئەو بەرنامەيە، ئەمەش وایکردووە بەرنامەکە نەکرێتەوەو هەڵە پێشان بدات.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""