ئەمڕۆ سێ شەمە رۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی نهێنییەكی گەورەی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكی ئاشكرا كرد كە بریتیە لە تۆماركردنی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكانی بەكارهێنەرانی تۆڕەكە.

رۆژنامەكە لە زاری دیلان مەككاین بەكارهێنەرێكی فەیسبووكی گواستووەتەوە كە سكاڵای لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە كردووە بەوەی زانیاری ورد و تایبەت لەبارەی ژیانیەوە لەنێو فەیسبووكدا هەڵگیراوە، كە لەنێویاندا ژمارەی مۆبایلی هاوڕێكانی و رۆژی لەدایكبوونیان هەبووە.

مەككاین رایگەیاندووە كە بۆی ئاشكرا بووە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك هەموو ئەو نامە و پەیوەندییانەی تۆمار كردووە كە لەوەتەی مانگی تشرینی یەكەمی 2016وە تاكو حوزەیرانی 2017 لە ڕێگەی مۆبایلەكەیەوە ئەنجامی داون.

ئاماژەی داوە كە فەیسبووك تەنانەت ماوەی خایاندراوی پەیوەندییەكان و كاتەكانی ئەنجامدانیشی تۆمار كردووە.

رۆژنامەكە ئاماژەشی بەوە داوە كە هەر كەسێك بیەوێ هەژمارەكەی لە فەیسبووكدا دابخات، تۆڕەكە لێی دەپرسێ داخوا حەز دەكات زانیارییەكانی بە هەڵگیراوی بمێننەوە یان نا؟ بژاردەی ئەوەش دەخاتەڕوو كە داوای كۆپیەك لە زانیارییە تۆماركراوەكانی لێبكەی. لەوێوە بۆ بەكارهێنەر دەردەكەوێ كە چ بڕێكی زەبەلاحی زانیاری لەسەر بەكارهێنەر تۆمار دەكرێت.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...