لەم چەن ساڵانەی دوایدا کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی ئامێرە هۆشمەندەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کێبەرکێی توند و بەهێز و هەندێ چار ناشەریفانە دەکەن لەنێوان یەکتردا بۆ وەبەرهێنانی ئامیری موبایل و هاوشێوەکانی، لەگەڵ هەموو بەرهەمێکی نوێ لە ناو کۆنفراسەکانیان دا تایبەتمەندی و سیفاتی تایبەت بە ئامێرەکانیان ڕادەگەیێنن، تا بەردەوامی بدەن بە ڕاکێشانی هەوادارانیان بۆ بەردەوامبون لە بەکارهێنانی موبایلەکانیان. 
بەکارهێنەران لە کوردستان بەگشتی زۆرجار لە کاتی کڕێن و فروشتن و بەکارهێنانی موبایل دا بێ ئاگان لەوەی کە چی لەپشتەوەی ڕوکار و بەرگی موبایلەکەیانەوە دەگوزەرێ، کامانەن ئەو تایبەتمەندی کواڵتیەی کە لە پێکهاتەی هاردوێری و سۆفتوێری موبایلەکەدا بەکارهێنراوە، زۆر جار لە کوردستان ئەم بابەتە بچوکراوەتەوە بۆ تەنها بانگەشەیەکی ڕیکلامی تا باوەڕ بە بەکارهێنەرانی موبایل بهێنرێت کام موبایلە باشە و کامە موبایل بەکەڵک نایە؟!
هەندێ جار لە کوردستان و هاوشێوەکانی، بڕیاردان لەسەر هەڵبژاردن و کڕینی موبایل لایەنی کەلتور و دەما و دەم دیبڕێنێتەوە، دڵنیام لەوەی کە چەندین جار بەرگوێت کەوتووە " بابە ئایفۆنە یایفۆن ..!!؟ پۆزی هەیە تۆ چی ئەڵێیت !!؟ باسی چی ئەکەی بۆ من !!؟ جا دەمیشی بۆ لار ئەکاتەوە !!؟ دانەیە بکڕ بۆ پۆز !!؟ بەداخەوە بێ ئەوەی بزانێت لە پشتی موبایلەکە چی ئەگوزەرێ و چی نا گوزەرێ.
زۆر بەکورتی دەمەوێ دەستی بەکار‌هێنەرانی موبایل بگرم پێیان بڵێم پێش ئەوەی موبایلەکەت بکڕی سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە، تا بتوانیت هەموو شتێک بزانیت لەسەر ئەو موبایلەی کە دەتەوێت بیکڕیت و بە لایەنی کەم دوو ساڵ بەکاری بهێنیت و سودی لێ ببینیت، ماڵپەڕەکە ناوی " kimovil " زانیاری تەواو لەسەر لایەنی هاردوێری و سوفتوێری لەگەڵ تەواوی پارچەکان موبایل دەبەخشێت بە بەکارهێنەران بێ بەرانبەر، لەم لینکە وە دەتوانیت سەردانی بکەیت.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...