راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

لەدوای ئابڕوچوون و بڵابوونەوەی چەند بەڵگەنامەيەک لەسەر فەيسبوک، لە ئێستادا ئەو کۆمپانيايە سەرقاڵی نوێکردنەوەی تۆڕەکەيانە.

فەيسبوک لە چەند رۆژی رابردوو بەوە تۆمەتبار کرا لە ساڵی ٢٠١٦ داتای ملیۆنەها بەکارهێنەری بە کۆمپانيايەکی بواری ئامار فڕۆشتووە.

هەربۆيە لەدوای ئەو هەواڵەوە فەيسبوک کەوتۆتە خۆی و گۆڕانکاریی لە بەشی زانیاریی بەکارهێنەرانی دەکات.

بەگوێرەی سەرچاوە تەکنەلۆجییەکان لە دوایین نوێبوونەوەی بەرنامەکەياندا بۆ سیستمە زیرەکەکان فەيسبوک بەشی سێتینگی دەستکاریکردووەو وایلێکردووە زانیاریی بەکارهێنەر زیاتر بەهێزتر و پارێزراوتر بێت.

بەڵام ئەنجامدا ئەو کارەش تۆمەتەکان لەسەر فەيسبوک لانادات و لەلايەن چەند وڵات و دادگاوە مارک زوکەربێرگ بانگهێشتکراوە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لێی.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...