
فەيسبوک کە بە گەورەترین تۆڕی کۆمەڵايەتی لە سەرانسەری جیهاندا دادەنرێت و خاوەنی زۆرترین ژمارەی بەکارهێنەرە، رووبەڕووی کێشەيەکی گەورە بووەتەوە.
لەوبارەیەوە سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی ئەمريکا و بەڕیتانیا بڵاويانکردەوە، بەهۆکاری پێدانی زانیاریی بەکارهێنەرانی بە دەزگایەکی ئەمریکی داوای یاسایی لەسەر ئەو کۆمپانيا شینە تۆمار کراوەو پێدەچێت سزايەکی توندیان بدرێت.
بەگوێرەی ئاژانسە هەواڵییەکان کۆمپانیای کامبریج ئەنالیتیکای ئەمریکی زانیاریی ٥٠ ملیۆن بەکارهێنەری فەيسبوکی دەستکەوتووە کە خودی کۆمپانياکە پێی فڕۆشتوونەتەوە.
هۆکاری بردنی ئەو زانیارییانەش بەمەبەستی بەکارهێنانیان بووە لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ بوونی بە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا.
ئەوەش وایکردووە هەريەکە لە کۆنگرێسی ئەمريکا و یەکێتی ئەوروپا داوای روونکردەوە لە فەيسبوک بکەن کە چۆن ئەو کارەیان ئەنجام داوە.
هەروەها پەرلەمانی بەڕیتانيش بانگهێشتی مارک زوکەربێرگی خاوەنی فەيسبوکی کردووە تا وەڵامی پرسیارەکانيان بداتەوە لەسەر ئەو بابەتە.
بەهۆی ئەم کارەشەوە پشکەکانی فەيسبوک لە بۆرسەکانی جیهاندا دابەزینێکی زۆری بەخۆیەوە بینیەوەو بەڕێژەی لە ٦.٨% دابەزیون کە نزیکەی ٣٧ ملیار دۆلاری لە دەستداوە.
راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""