راچڵەکین - سەربەست نەجمەدين

بەگوێرەی بڵاوبوونەوەی هەواڵێک، تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبوک تایبەتمەندييەکی نوێ و گرنگ بۆ بەکارهێنەرانی فەيسبوک زياد دەکات.

لە رێگەی بلۆگەری تایبەتی خۆيانەە، فەيسبوک هەاڵی زيادکردنی تايبەتمەندی "downvote" بڵاوکردەوە کە لە تەنیشت ئيمۆجییەکانەوە دەبێت و بەکارهێنەر لەبری ناردنی لايک و دەموچاوەکان دەتوناێت کليک لەسەر ئەو دوگمەيەش بکات کە نووسراوە "downvote".

هەروەها ئاماژەشيان بەوەداوە ئەو تایبەتمەندييە سوودی ئەوەیە بەکارهێنەر دەتوانێت لە رێگەیەوە تێبینی بدات بە فەيسبوک لەسەر ئەو پۆست و کۆمێنتانەی بڵاوبوونەتەوە.

لە کۆتایدا فەيسبوک ئاماژەشی بەوەداوە زيادکردنی ئەو تایبەتمەندييە لەبری "unlike"ـە و بەکارهێنەر دەتوانێت ئەگەر پۆستەکەی بەدڵ نەبوو لە رێگەی "downvote"ەوە سەرنجی خۆی بگەیەنێتە فەيسبوک، ئەم تایبەتمەندييەش لە ئێستادا تەنیا بۆ ویلایەتە يەکگرتووەکانی ئەمریکا کارایە.




"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...