راچڵەکین - سەربەست نەجمەدين
هەرجارەو بە تێپەڕبوونی چەند هەفتەیەک، هەندێک لە خاوەن پەيجە کوردییەکانی ناو تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبوک بەزمێک بەناوی ئەو کۆمپانيایەوە دروستدەکەن و بەکارهێنەرانیان دەخەنە هەڵەوە.
ماوەی چەند رۆژێکە ستیکەری وشەی (BFF) کە کورتکراوەی (Best Friend Forever) ـە لەلايەن پەيجە کوردییەکانەوە بڵاودەکرێتەوە کە گوایە "ئەوەی لە کۆمێنت بینووسێت bff و نووسينەکە شين بێت ئەوا فەيسبوکت کێشەی نییە و ئەندامی وە بەپێچەوانەشەوە ئەوا فەيسبوکەکەت کێشەی تێدايە".
دروستکردنی ئەو جۆرە شتانەش ئەوپەڕی نەزانی و بێئاگایی ئەو کۆمەڵە کەسانە پێشان دەدات کە بڵاویدەکەنەوەو ئەوانەشی لە کۆمێنتيش بۆیان دەنووسن، چونکە لە بنەڕەتدا هيچ شتێکی لەوجۆرە بوونی نييە.
هۆکاری دروستکردنی ئەو جۆرە بابەتانەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی خاوەن پەيجەکان دەيانەوێت ئەکتیڤی پەيجەکانيان بەرزبکەنەو هەر بە چەند هەفتەی جارێک شتێکی لەوجۆرە دروستدەکەن کە لە رابردووشدا وشەی (Congrats) ـیان کردبووە هەمان بابەت و لە فەيسبوک هەرایان پێدروستکردبوو.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


