ئاپڵیکەیشنی نێوداری تایبەت بە شەیرکردنی وێنە، ڤیدیۆ و چاتی ناسراو بە ''سناپچات'' ئەپدەیتی نوێی هاتووە، بەڵام زۆرینەی بەکارهێنەرانی دڵخۆشنین بە بەکارهێنانی.
گۆڕانکارییەکانی ڤێرژنی نوێی سناپچات، رووکار و بەشی هاوڕێیان و دۆزینەوە و بەشی بڵاوکردنەوەی بابەتەکان لەخۆ دەگرێت.
لە ئەپدەیتە نوێکەش هاوشێوەی ئەوانی پێشخۆی، لەگەڵ کردنەوەی سناپچات کامێرا دەبێتەوە، بەڵام پەنجەت بە ئاراستی چەپ ببەیت لاپەڕەی'Friends' دەبێتەوە، لەوێوە سناپەکانی ئەو هاوڕێیانە دەبینی کە رۆژانە بڵاویدەکەنەوە، ئەوانەی زۆریش سناپ دەکەن لە ریزی پێشەوەن.
ئەم ڤێرژنە مەبەستییەتی تۆڕ و کۆمەڵایەتی لەیەک جیابکاتەوە و جیاکارییەک لەنێوان جیهانی هاوڕێیەتی و بابەتی دیکەی تۆڕی ئینتەرنێت دروستبکات.
سناپچات بەم گۆڕانکارییانە بەکارهێنەرانی نیگەرانکردوە، گوتەبێژی سناپچات دەڵێت، " ئەپدەیت بەم قەبارە گەورەیە ئارامگری دەوێت تاوەکو بەکارهێنەر لەگەڵی رادێت، بەڵام هیواخوازین هەرکات کە راهاتن، خەڵک تاموچێژی لێوەرگرن".
بۆ زۆربەی ئەوانەی سیستەمی iOS یاخود Android بەکار دێنن، سناپچات بەشێوەیەکی خودکاری ئەپدەیت دەبێتەوە.
بەپێچەوانەوە دەتوانیت لە App Store ی بەکارهێنەرانی ئەپڵ یاخود لە Play Store ی ئەندرۆید ڤێرژنی نوێ دابەزێنی.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


