راچڵەکين - سەربەست نەجمەدين
تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبوک بەوە ناسراوە لەم دواييانەدا زۆرترین تایبەتمەندی و خزمەتوگزاری بەهێزی لەبواری ئاسايش و پاراستنی هەژمارەکان خستووەتە بەردەست.
يەکێک لەو تایبەتمەندييانەی بەردەوام گەشەی پێدەدات و ئامژۆگاری بەکارهێنەرانی دەکات چاويان لەسەربێت لايەنی ئاسايشەکەيەتی.
لەونێوانەدا بەشێک هەيە کە راستەوخۆ بە بەکارهێنەر دەڵێت هەژماری فەيسبوکەکەی لەکوێ کراوەتەوەو تەنانەت پێشت دەڵێت لەسەر چ جۆرە ئامێرێک واتە مۆبايل ياخود تابلێت و کۆمپيوتەر.
بۆ سەردانکردنی ئەو بەشەش دەتوانن لە بەشی سێتينگی فەيسبوکەکانتان سەردانی بەشی (Security and login) بکەن دواتر لە بەشی (Where you're logged in) پێتدەڵێت لەکوێوەو بە چ ئامێرێک کراوەتەوە.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


