لە مۆبایلەکانی ئایفۆندا چەند کۆدێک دانراوە بۆ ئەوەی زانیاریە وردەکان دەربارەی ئامێرەکانمان بزانین و لە هەندێک باردا سودمان پێدەگەیەنێت و دواترین چەندین زانیاری باش بزانین . سەرەتا بۆ ئەوەی کۆدەکان چالاکبکەین ئەم ژمارانە وەک خۆی لێدەدەین *3001#12345#* و دواتر شاشەکەمان دەگۆڕێت و زانیاریەکانمان نیشاندەدات، بەهێزی سیگناڵی مۆبایلەکەمان بۆ دەکات بە "دیسیبڵdb" کە لەنێوان -40 کە بەهێزترینە بۆ -140 کە لاوازترینە و دەتوانرێت
لە -80 بەئاسانی پیوەندی بکرێت و ئەگەر ویستمان لە جیاتی خەتەکانی شەبەکە بەو نوسینانە بەهێزی سیگناڵمان نیشانبدات و بەردەوام وابێت دەست لەسەر دوگمەی کوژاندنەوە دادەنێین تا نامەی کوژنادنەوەی دێتە سەر و دواتر دەست بە دوگمەی "هۆم"دەنێین .
- کۆدی *#33# ئەو پەیوەندیانەمان نیشاندەدات بلۆک کراون و دەتوانین دەستیان لێبدەین و چاکسازیان تێدا بکەین .
- کۆدی *#43# تایبەت مەندی ئاراستە کردنی پەیوندیەکانمان نیشاندەدات بۆ ژمارەیەکی دیکە" تەحویل" دەزانین چالاک کراوە یاخود نە و دەتوانین بە ئاسانی چالاکی بکەین .
- دەتوانین بە *43# چالاکی بکەین و بە #43# تایبەت مەندیەکە لاببەین .
- کۆدی *#06# ژمارەی نهێنی " IMEI identifier number" مۆبایلەکەمان نیشاندەدات کە ١٥ ژمارەیە و لەکاتی دزرانی یان ون بونی دەتوانین بە هەبونی ئەو ژمارەیە مۆبایلەکە بدۆزینەوە یان دایبخەین .
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


