هیچ گومان لەوەدا نیە هەموو بەکارهێنەرێکی ئاسای ئامێرێکی هۆشمەندی وەک موبایل پێویستی بە خۆپارێزی داتا و زانیاری و جموجوڵەکانی ناو موبایلەکەی دەبێت، هەندێ جار تەنها بە ونبون و بەجێهێشتن و کەوتنی موبایلەکەت ژیانی کۆمەڵایەتیت دەکەوێتە مەترسیەوە تەنها بەهۆی خەمساردی و کەمی دروستی هۆشیاری ئامێرەکانی تەکنۆلۆژیاوە. بۆیە زۆر پێویستە جگە لە دانانی پاسۆرد لە سەر موبایلەکانمان ڕێگەی جیاوازتر بەکاربهێنین بۆ هێشتنەوەی داتا و زانیاریە کەسیکەنامان
لەبەردەم هەر ئەگەرێکی نەخوازراودا بۆ نمونە هاککردن یاخود ونبون و بەجێهێشتنی موبایلەکانمان، بۆ چارەسەری ئەم بابەتەش ئەپێکی زۆر بەهێزم بۆ هەڵبژاردون بە ناوی " Vault-Hide SMS,Pics & Videos,App Lock,Cloud backupا " ئەپەکە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات کە وێنە و فایل و هەموو جموجوڵێکی وەک پەیوەندی هاتوو لەگەڵ ڕۆشتوو وەهەروەها کورتە نام و تەنانەت سەردان و گەڕانەکانی ئینتەرنێت بشارنەوەو لەناو موبایلەکانیاندا. ئەپەکە بێ بەرانبەرە و هەموان دەتوانن بەکاری بهێنن و داونلۆدی بکەن لەڕێگەی ئەم لینکەوە .
Karwanit
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


