گومان لەوەدا نیە کە تەکنۆلۆژیا ناوەندێکە بۆ بەرەو پێشپردن و گەشەسەندنی تەواوی لایەنەکانی پەروەردە و فێرکردن بەگشتی، لە ماوەی چەن ساڵی ڕابردودا هەزارن ئەپ و پرۆگرام و توڵی فێرکاری تایبەت بە قۆناغەکانی خوێندن بڵاوکراونەتەوە بەزمانە جیاوازەکان، ئەمەش بوەتە خاڵێکی وەرچەرخان بۆ بەرەوپێشبردن و بەرزبونەوەی ئاستی خوێندکاران لەسەر وانە و بوارە جیاوازەکان لە قۆناغە جیاوازەکانی خوێندن دا،
لە م بابەتەدا ئەپێکی کوردی نوێم بۆ هەڵبژاردون بە ناوی " Kurdish Alphabet" کە بەکاردێت بۆ فێربوون و چۆنیەتی نوسینی پیتەکانی ئەلف و بێی کوردی بەشێوەیەکی ئاسان. لینکی داونلۆدکردن
- بەرنامەکە ڕووکارێکی ئاسان و سادەی هەیە بۆ بەکارهێنان هاوشێوەی تەختەڕەش(صەبورە).
- لەڕێگەی دەنگەوە چۆنیەتی خوێندنەوەی پیتەکان ڕوونکراوەتەوە.
- بۆ هەر پیتێک وشەیەک و وێنەیەک دانراوە بۆ زیاتر ڕوونکردنەوەی پیتەکان.
- فێربوونی چۆنیەتی نوسینی پیتەکان ، لەسەر تەختە ڕەش (صەبورە) بە شێوەی یاریکردن .
- هیچ ڕیکلامێک (Ads) لەم بەرنامەیەدا نیە و گونجاوە بۆ منداڵ.
Karwanit
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


