ڕاچڵەکين - سەربەست نەجمەدين

کۆمپانيای ئەپڵ لە رێگەی بلۆگەری تایبەتی خۆيانەوە هەواڵێکی خۆشيان بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی ئایفۆن بڵاوکردەوە کە کێشەيان لە خوێندنەوەی سيمکاردەکانياندا هەيە.

ماوەی چەند مانگێکە ئايفۆن حەوت کێشەيەکی هەيە کە ئەويش نەخوێندنەوەو نەمانی شەبەکەی سیمکاردەکانەوە، هەربۆيە لەماوەی رابردوو ئەو کۆمپانيا چارەسەرێکی يەدەگی خستە بەردەست بەکارهێنەرانی بەڵام واديارە ئەوەش داديان نا دا.

بەگوێرەی سەرچاوە تەکنەلۆجييەکان ئەپڵ بڕياری داوە هەر کەسێک ئەو کێشەيەی هەبێت ئەوا دەتوانێت لە بنکەی سەرەکیی چاککردنەوەی ئەپڵ لە وڵاتان مۆبایلەکانيان بەبێ بەرانبەر و بەخۆڕایی چاک بکەنەوە تا بەيەکجارەکی لەو کێشەيەکە رزگاريان ببێت.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...