زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ڤايبەر لە کاتی چاتکردن يان ناردنی نامە لە رێگەی ئەو بەرنامەيەوە وێنە و ڤيديۆ ئاڵوگۆڕ دەکەن و پێويستيان بەوە دەبێت رەشی بکەنەوە يان پاشەکەوت نەبێت بەشێوەيەکی خۆکارانە.
واتە ئەو وێنە و ڤيديۆيانەی لە کەسی بەرانبەرەوە دێن زۆرکات خۆکارانە پاشەکەوت دەبن و دەبێت لە بەشی گەلەرييەوە رەشبکرێنەوە تا قەبارەیەکی زیاتر لە ميمۆری بەردەستبێتەوە.
بۆ ئەوەش خودی ڤايبەر بەشێوەی بژاردە خستوويەتييە دەست بەکارهێنەرانی و دەتوانرێت لەکاتی هاتنی وێنە و ڤيديۆکان رێگە لە پاشەکەوت بوونی بگيرێت و تا کەسی مەبەست خەزنی نەکات ئەوا پاشەکەوت نابن.
بۆ رێگەگرتن لەوەش دەتوانن بچنە بەشی سێتينگی ڤايبەر و لە بەشی مێديادا save to gallery ئۆف بکەن واتە ناچالاکی بکەن، وەک ئەم وێنەيە:
ڕاچەڵەكین
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


