راچڵەکين - سەربەست نەجمەدين
بەشێوەيەکی فەرمی کۆمپانيای فەيسبوکی خاوەن بەرنامەی واتسئاپ، تایبەتمەندييەکی گرنگ و بەهێزی بۆ بەرنامە سەوزپۆشەکەيان زيادکرد.
بەگوێرەی راپۆرتێکی دەیلی مەيڵ، ئەو کۆمپانيایە خزمەتگوزاری ناردنی پارەی لەو بەرنامەيەیان کاراکردووەو لە سەرەتاشدا تەنيا بۆ هندستان بەردەستدەبێت.
واتە نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری ئەو بەرنامەيە لە هندستان بوونيان هەيە و هەر ئەوەش وايکردووە لە سەرەتادا ئەو تایبەتمەندييە بۆ ئەو وڵاتە بەردەستدەبێت، دواتر وڵات بە وڵات زياد دەکرێت تا لە کەموکورتییەکانی بکۆڵدرێتەوەو بە زووی چارەسەر بۆ کێشەکانی بدۆزرێتەوە.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


