کیشەی هەندێکمان ئەوەیە کاتیک مۆبایلەکەمان خاو دەبێتەوە یان ڤایرۆس لیی ئەدات یان پاسۆرد دادەنێین  و بیرمان دەچیتەوە .
بۆ ئەوەی مۆبایلەکان نەبەینە بازاڕ تەنها لەبەر فۆڕماتیک ، بە ووردی سەیری ئەم فێركاریەی خوارەوە بكە
بۆیە بەم دو ڕیگایە زۆر بە ئاسانی دەتوانیت مۆبایلەکەت فۆڕمات بکەیتەوە و بیخەیتەوە سەر شێوەی یەکەم جار
مۆبایلەکانی سیستەمی ئەندرۆید وەک گالاکسی . سۆنی . لینۆڤۆ . ئێڵ جی . ئەسێ . هاسی . هایەر … هێچ تی سی -کلاریستا . هواوی . …
سەرەتا ڕێگەی یەکەم
مۆبایلەکەت بکوژێنەرەوە
پاشان پەنجە بنێ بە دوگمەی زیاد کردنی صەوت + دوگمەی هۆم + دوگمەی داگیرساندن  وەک وینەکە
image
پاشان پەنجە هەڵمەگرە هەتا ئایکۆنی ئەندرۆیدەکە دێتە سەری

Android-Factory-Reset
پاشان دوبارە پەنجە بنێرەوە بە دوگمەی زیاد کردنی صەوت

پاشان ئەم بەشەی خوارەوەت بۆ دیت کە چەند بەشێکی تێدایە
تۆ لیرەدا بەشی Wipe Cashe Partition  هەڵدەبژێریت
maxresdefault
پاشان دواتر دەچینە سەر بەشی Wipe Data/Factory Reset و
factory_reset_galaxy_s7_factory_data_reset_4_recovery_mode (1)
دواتر ئەم بەشەمان بۆ دەکرێتەوە ئێمە Yes — Delete All User Data هەلدەبژیرین
14100331344983119
پاشان کە ئەو بەشەمان هەڵبژارد چاوەڕێ دەکەین هەتا فۆڕمات کردنەکە تەواو دەبێت 

پاشان دەچینەوە سەر بەشی Rebot System Now  واتە ڕیستارتی مۆبایلەکە دەکات و بەم شێوەیە فۆڕماتکردنەکە کۆتای هات
reboot-system
ڕێگەی دووم 
ئەم ڕێگەیە لە نیو سیستەمی مۆبایلەکە خۆیدا دەکرێت
دەچینە سەر  Setting و پاشان دوای ئەوە دەچینە سەر بەشی  Backup & Reset
android-backup-and-reset1
پاشان دوای ئەوە ئەم بەشەمان بۆ دەکاتەوە کە لە سەرەوە نوسراوە Backup my data واتە هەموو زانیاریەکانم بۆ هەڵبگرێت و نەفوتێت.بەڵام ئەمە لە کاتیکدا دەبێت کە پیشتر ئەکاونتیکی جیمەیڵت داغڵ کردبێت ەک لە وێنەکەدا دیاوە

Screenshot_2013-07-17-11-39-20
پاشان بەشی دووەم نوسراوە  Backup Account واتە ئەو ئەکاونتە داگل بکە کە دەتەوێت داتاکانتی تێدا هەڵبگریت بۆ ئەوەی لە دوای فۆماتکردنەکە بێتەوە ناومۆبایلەکەت (ناوەکانت – وێنەکانت – بەرنامەکانت)

سییەم نوسراوە  Automatic Restore واتە بە شێوەیەکی خودکاری داتاکان بگەڕێنەوە
دەتوانیت ئەم سێ بەشە هیچیان بەکار نەهینیت ئەگەر مۆبایلەکەت شتی گرنگی تێدا نەبێت
واتە دەتوانیت یەکسەر بچیتە سەر بەشی چوارەم کە لە خوارەوە نوسراوە  Factory Data Reset وە یەکسەر هەموو داتاکانت دەسڕێتەوە و دەچێتەوە سەر قاڵبی شەریکە
هیوادارم سودی هەبوبێت بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکەن لەیوتوب
بەڵام ئەو مۆبایلانەی کە دوگمەی هۆمیان نیە
دەتوانن تەنها بە دوگمەی پاوەر + دوگمەی زیاد کردنی ڤۆلیۆم بیکەن
Techeye


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...