بەرپرسانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، خزمەتگوزارییەکی نوێیان بۆ تۆڕەکەیان زیاد کرد.
چەند ڕۆژێکە بەرپرسانی فەیسبووک، خزمەتگوزاریی (Account Switcher)یان بۆ تۆڕەکەیان لە چەند وڵاتێکدا زیاد کردووە، بەپێی زانیارییەکانیش، ئێستا ئەو تایبەتمەندییە لە ھەرێمی کوردستانیش بەردەستە، چەند ڕۆژێکی دیکەش لە سەرانسەری جیھاندا بەردەست دەبێت.
خزمەتگوزاریی (Account Switcher) بۆ ئەوەیە، لەو کاتانەی کە ھەژمارێکی فەیسبووک بەکار دەھێنیت، ئەگەر بتەوێت بەخێرایی لە ھەژمارەکە بچیتە دەرەوە و ھەژمارێکی دیکەی فەیسبووک بکەیتەوە، دەتوانی لە ڕێگەی ئەو تایبەمەندییەوە، ئەمە بکەیت، تایبەتمەندییەکەش دەکەوێتە نێوان دوگمەی (Home)ی فەیسبووک و ناوی ھەژمارەکەت لە بەشی سەرەوەی فەیسبووکدا.
فەیسبووک لە ساڵی 2004دا کارا کرا، ئێستاش لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە، ھەروەھا بە یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتی دادەنرێت، بەرپرسانی کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکیش، بەردەوام خزمەتگوزاریی بەسوود بۆ تۆڕەکەیان زیاد دەکەن.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


