له‌ كاتی كڕینی ئۆتۆمبێلی به‌كارنه‌هاتوو واته‌ سفر كیلۆمه‌تر ئاگاداربه‌ نابێت خێرای سووڕی بزوێنه‌ر بگاته‌ 4000rpm هه‌روه‌ها خێرایی ئۆتۆمبێلیش نابێت له‌ 80km/h تێپه‌ڕ بكات تا 1500km سه‌ره‌تای به‌كارهێنان، سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی به‌رهه‌م هێنانی ئۆتۆمبێل له‌ ڕێبه‌ری ئۆتۆمبێله‌كانیان ئاماژه‌ به‌چه‌ند خاڵێك ده‌كه‌ن له‌ سه‌ره‌تای لێخوڕینی ئۆتۆمبێل، له‌م گرته‌ ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌دا ته‌واوی به‌ڵگه‌كانم خستۆت ڕوو، چونكه‌ به‌ته‌واوی به‌شه‌كانی گێڕ و بزوێنه‌ر و سیسته‌مه‌كانی تر جێی خۆیان نه‌گرتووه‌ له‌ڕوی میكانیزمی جوڵه‌وه‌، بێگومان دوای كرداری تێست كردن ئۆتۆمبێل ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كرێ، به‌ڵام له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ وڵاتان ئه‌شێ زه‌بری به‌ركه‌وتبێت و به‌شه‌كانی سیسته‌مه‌كان جوڵه‌ی تێكه‌وتبێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ڕێنمایی شۆفێران ده‌كه‌ن كه‌ له‌ 1500km سه‌ره‌تادا پێویسته‌ خێرایی بزوێنه‌ر 2500 تا 2700 rpm تێپه‌ڕ نه‌كات و خێرای ئۆتۆمبێلیش له‌ 80km/h تێپه‌ڕنه‌كات، هه‌روه‌ها له‌ سنووری 80kmه‌ ده‌بێ هه‌موو خێرایه‌كان تاقی بكه‌یته‌وه‌، واتا نابێت به‌ خێراییه‌كی جێگیر بڕۆیت، بۆ ئه‌وه‌ی گێڕیش تایمی خۆی وه‌ربگرێت، هه‌روه‌ها دوای 1500km پێویسته‌ ڕۆنی بزوێنه‌ر بگۆڕدرێت، دواتر هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ده‌وانیت به‌شیوه‌یه‌كی ئاسایی لێیبخوڕیت، به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگریش.
راچڵەكین- ترافیك ئێف ئێم


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...