بەرپرسانی کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی، خزمەتگوزارییەکی نوێیان بۆ پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک)، زیاد کرد.


دوێنێ ھەینی 8/12/2017، میدیا تەکنلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە لەمەوپاش بەکارھێنەرانی ماسنجەری فەیسبووک، لەو کاتانەی یارییەکانی نێو ماسنجەر دەکەن، دەتوانن پەخشی ڕاستەوخۆی ئەو یارییەی دەیکەن، لە فەیسبووکی خۆیان پەخش بکەن، بەمەش ھاوڕێکانی ئەو کەسە، بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەبینێت چۆن ئەو کەسە یارییەکە ئەنجام دەدات.



پێشبینی دەکرێت بەھۆی زیادکردنی ئەو خزمەتگوزارییەوە، ڕێژەیەکی بەرچاو بەکارھێنەرانی ماسنجەری فەیسبووک زیاد ببێت، چونکە ئەو خزمەتگوزارییە، ھاوشێوەی یارییە ئەلیکترۆنییە مۆدێل نوێیەکانە.



پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، لە ساڵی 2011دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، کۆمپانیای فەیسبووکیش خاوەنیەتی، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.










Basnwes


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...