ئێدوارد سنۆودن،  ئەپڵیکەیشنەکەی ناوناوە Haven و ئێستا لەسەر سیستەمی ئەندرۆید، کار دەکات. ئەو ئەپڵیکەیشنە خاوەنی مۆبایلەکە لە ھەر دزەکردنێک لەڕێی ھاککردن و سیخوڕیکردنەوە بۆ ناو مۆبایلەکەی، ئاگادار دەکاتەوە. ئێدوارد سنۆدن گەورە هاککەر و کارمەندی پێشووی دەزگای ئێن ئێس ئەی کە ئێستا لە وڵاتی ڕوسیا دەژیت گەشەی بەم ئەپە داوە کە دەتوانی لە ڕێگەی ئەم ئەپەوە چاودێری ئەو شوێنە بکەیت کە مۆبایلەکەت لێ داناوە
وەک گرتنی وێنە و ڤیدیۆ و تۆمار کردنی گشت کاروچالاکیەکانی ئەم شوێنە وە ناردنی بۆ ئەو مۆبایلەی کە مەبەستتە وە تەواوی ئەم کردارانە بە شێوەی نهێنی لە ڕێگەی ئەم ئەپەوە ئەنجام دەدرێت. ئێدوارد سنۆودن لە کۆتایی مانگی 6ـی 2013، جەندین زانیاریی نھێنیی سی ئای ئەی دایە رۆژنامەکانی (واشنتن پۆستی ئەمریکی و گاردیانی بەریتانی) و لەئەمریکا ھەڵات و لە رووسیا مافی مانەوەی کاتی وەرگرت.
بۆ داونلۆدکردنی ئەپەکە لە کۆگای گووگڵەوە دەتوانیت کلیک بکەیت لەسەر ئەم لینکە .. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەپی ناوبراو تەماشای ئەم گرتە ڤیدیۆیە بکە کە لەلایەن خودی گەورە هاککەر "
سەرچاوە : كاروان ئایتی


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...