![](https://i.postimg.cc/6qcQxN1m/photo_2018-09-18_16-53-37.jpg)
بەرپرسانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، تایبەتمەندییەکی گرنگیان بۆ تۆڕەکەیان زیاد کرد.
ڕۆژی شەممە 23/12/2017، میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە بەرپرسانی فەیسبووک، تایبەتمەندییەکیان بۆ تۆڕەکەیان زیاد کرد، کە لەمەوپاش وێنەی ھەر کەسێک لە ھەر شوێنێکی فەیسبووک بڵاو بکرێتەوە، ئەگەر تاگیش نەکرابێت، فەیسبووک بەپێی دۆزینەوەی شێوەی ئەو کەسە، ئاگادارکردنەوەیەک بۆ ئەو کەسانە دەنێرێت، کە وێنەکەیان بڵاو کراوەتەوە.
ئەم تایبەتمەندییە نوێیەی فەیسبووک، بەشێوەیەکی خۆکاری (ئۆتۆماتیکی) کار دەکات، بۆ نموونە: ئەگەر کەسێک، یان پەیجێک وێنەیەکی کەسێکی بڵاو کردەوە، بەڵام تاگی نەکرد، فەیسبووک ئاگادارکردنەوەیەکی بۆ دەنێرێت و پێی ڕادەگەیەنێت، کە وێنەی لەو شوێنەی فەیسبووک، بڵاو کراوەتەوە.
فەیسبووک لە ساڵی 2004دا کارا کرا، ئێستاش لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە، ھەروەھا بە یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتی دادەنرێت، بەرپرسانی کۆمپانیای فەیسبووکیش، بەردەوام خزمەتگوزاریی بەسوود بۆ تۆڕەکەیان زیاد دەکەن.
![](https://2.bp.blogspot.com/-PR3QX80gtfE/WQEUmv7uXJI/AAAAAAAAH4Y/dsiFlVlDsUcssfq45sxDctlsjkj4uWZugCLcB/s1600/Zanyare.org.gif)
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""