ڕۆژنامەی بزنس ئیناسیدەر, لە ڕاپۆرتێكیدا نهێنی ئەو جانتا ڕەشە چەرمەی لە لایەن یەكێك لە پاسەوانەكانی سەرۆكی ئەمریكاوە هەڵدەگرێت لە چەند خاڵێدا خستە ڕوو.
ئەو جانتا ڕەشە بۆ مەبەستێكی سەرەكی بەكاردێت ئەویش ئەوەیە هەر كات سەرۆك لە دەرەوەی شوێنی كارەكەی بێت و پێویستی بە بڕیارەی گرنگ و بە پەلە بێت بە تایبەت لە ئەگەری  بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی لە هەر شوێن و كاتێكی پێویستدا بێت.
بیل گیلی بەڕێوبەری پێشووی نوسینگەی سەربازی كۆشكی سپی دەڵێت: جانتاكە لە 5 ڕەگەزی سەرەكی پێكدێتكە بریتین لە:
1.كتێبی ڕەش، هەموو ئەو حاڵەتانەی تێدا خراوەتە ڕوو كە پێویستە چەكی ئەتۆمی تێدا بەكاربێت.
2. كتێبێكی ڕەشی دیكە، كە چەند شوێنێكی نهێنی دەخاتە ڕوو لە ئەگەری جێبەجێكردنی هێرشەكەدا سەرۆك تێیدا بمێنێتەوە.
3. لەگەڵ بەرگێك كە 10 لاپەڕەی تێدایە و باس لە سیستەمی ڕاگەیاندنی باری لەناكاو و چۆنێتی كارپێكردنی دەكات
4. كارتێك كە كۆدی تایبەتی ئیمزاكردنی لەسەر ئەو بڕیارانە لەسەرە
5. لە بەشی دەرەوەی جانتاكە ئامێرێكی بێتەل دەبینرێت واتە دەتوانرێت لە ناو جانتاكەدا پەیوەندی لەگەڵ ستافەكە ببەسترێت.



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...