چاوەڕێ دەکرێت لەرۆژی ٣١ی کانوونی یەکەمەوە ئەپڵیکەیشنی تایبەت بە چاتکردن و پەیوەندیی خێرا (وەتس ئەپ) لەکاربکەوێت.
لەوبارەیەوە وێب سایتی (ئێکسپرێس) رایگەیاندوە کەئەپڵیکەیشنەکە لەسەر ھەندێ ئامێری کۆن لەکاردەکەوێت.
ئەم ئەپڵیکەیشنە زیاتر لە ١ ملیار بەکارھێنەری چالاکیی ھەیە و بڕیارە لەسەر ئامێرەکانی بلاک بێری Os و بلاک بێری ١٠ و نۆکسیا سیمبیان S٦٠ و ویندۆزفۆن ٨.٠ کاربکات.
بەکارھێنەرانی نۆکیا S٤٠ لەکۆتایی ٢٠١٨ دا لەکاردەکەوێت.
وەتس ئەپ رایگەیاندوە کەئەم بڕیارە بۆ ئەوەیە کەچیتر خاوەنی مۆبایلەکان مۆبایلی نوێ دابین بکەن و بەو جۆرە سود لەئەپڵیکەیشنەکە وەربگرن.
SNN
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


