ماڵپەڕی (فیڵت) ئەڵمانی كە تایبەتە بە تەكنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەكان بڵاوی كردەوە بەم دواییە نیو ملیۆن بەكارهێنەر كۆپیەكی ئەپڵیكەیشنی ساختەی واتس ئاپیان داكردووەتە نێوان مۆبایلەكانیان، بەبێ ئەوەی بزانن واتس ئاپە رەسەنەكە نیە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بە شێوەیەك دروست كراوە كە هەمووی لە واتس ئاپە رەسەنەكە دەچێت.

ماڵپەڕە ئەڵمانیەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە هەموو كەسێك ناتوانێ ئەپڵیكەیشنە رەسەنەكە و ساختەكە لەیەكتری جیابكاتەوە، بە تایبەتیش كە واتس ئاپە ساختەكە هاوكات لەگەڵ ڤێرژنە نوێیەكەی واتس ئاپ كەوتووەتە بازاڕەكانی ئینتەرنێتەوە.

رۆژنامەكە ئەوەشی بڵاو كردەوە كە بەربڵاوترین ڕێگەی بڵاوبوونەوەی واتس ئاپە ساختەكە ئەوە بووە كاتێك لە گۆگڵ ستۆردا بەناوی (ئاپدەیتی واتس ئاپ ماسنجەر) كەوتووەتە سەر شاشە.

جێی باسە واتس ئاپی راستەقینە زیاتر لە یەك ملیار كەس لە جیهاندا بەكاری دێنن.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...