ئێستا لە سەرانسەری جیھاندا، مۆبایلی زیرەک باوە و زۆربەی کەس مۆبایلە زیرەکەکان بەکار دەھێنن، ھەڵەیەکیش ھەیە نابێت لە کاتی بارگاویکردن (شەحنکردن)ی مۆبایلە زیرەکەکان بکرێت.
شارەزایانی بواری تەکنۆلۆژیا ئاماژە بەوە دەکەن، ھەڵەیەکی گەورەیە کە کاتێک مۆبایل بارگاوی دەکرێتەوە، کەڤەری پێوە بێت، بە تایبەت ئەگەر کەڤەرەکە لە مادەی پلاستیکی دروست کرابێت، چونکە مۆبایل گەرم دەبێت، ئەگەری ھەیە بەشێکی کەڤەرەکە لەسەر مۆبایلەکە بتوێتەوە و بیشێوێنێت، یان تێکی بدات.
زۆربەی مۆبایلە زیرەکەکان لەکاتی بارگاویکردنیاندا گەرم دەبن، ھەر بۆیە ئەگەر کەڤەریشی پێوە بێت، زیاتر گەرم دەبێت، بەم ھۆیەوەش، لەوانەیە مۆبایلەکە بەھۆی بەرزیی پلەی گەرمییەکەی، تێک بچێت.
لەبەر ئەم ھۆکارانەش، لەمەوپاش کە مۆبایلەکەت بارگاوی دەکەیتەوە، کەڤەرەکەی لێبکرەوە، دوای ئەوەی وایەری بارگاوییەکەت لە مۆبایلەکەدا دەرھێنا، ھەروەھا دوای ئەوەی مۆبایلەکە سارد بووەوە، ئینجا کەڤەرەکەی بخەرەوە سەر.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


