کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی، لە نوێترین کاریاندا، ھەوڵیان داوە ڕێگری لەو کەسانە بکەن، کە خۆیان دەکوژن.

ڕۆژی دووشەممە 27/11/2017، میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە لە داھاتوویەکی نزیکدا، خزمەتگوزارییەک بۆ فەیسبووک زیاد دەکرێت، کە ڕاستەوخۆ چاودێریی ھەموو ئەو کەسانە دەکات، کە پەخشی ڕاستەوخۆی خۆیان دەکەنەوە و ھەوڵی خۆکوشتن دەدەن.

کۆمپانیای فەیسبووک بەڵێنی داوە، تا ئەو ئاستەی پێیان بکرێت، ڕێگری لە ھەموو ئەو کەسانە دەکەن کە دەیانەوێت لە پەخشی ڕاستەوخۆی تۆڕەکەیان، خۆیان بکوژن، بەشێوەیەکیش، ئەگەر بزانن ھەر کەسێک لە ھەوڵی خۆکوشتندایە، شوێنەکەی دیاری دەکەن و پۆلیسی ئەو شوێنەی لێ ئاگادار دەکەنەوە.

بڕیار وایە لە داھاتوویەکی نزیکدا، ئەو خزمەتگوزارییە سەرەتا بۆ ئەمریکا زیاد بکرێت، پاشان لە سەرانسەری جیھاندا بەردەست دەبێت و چاودێریی پەخشی ڕاستەوخۆی ھەموو کەسێکیش 

دەکرێت.
Basnews


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...