بەرپرسانی کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی، تایبەتمەندییەکی بەسوودیان بۆ پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک) زیاد کرد.
دوێنێ سێشەممە 21/11/2017، بەرپرسانی کۆمپانیای فەیسبووک، تایبەتمەندیی ناردنی وێنەیان بە کوالێتیی (4K)، بۆ ماسنجەری فەیسبووک زیاد کرد، کە پێشتر وێنە لە کوالێتی (2K) زیاتر بەو پڕۆگرامە، بۆ کەسی بەرانبەر، نەدەنێردرا.
لەمەوپاش بەکارھێنەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە، دەتوانن ھەر وێنەیەک کە حەزیان لێ بێت و کوالێتییەکەی (4K)یش بڕوات ئاساییە، بۆ ھاوڕێکانیان بنێرن.
بۆ بەدەستھێنانی ئەم تایبەتمەندییەی ماسنجەری فەیسبووک، پێویستە پڕۆگرامەکە لەنێو مۆبایلدا، نوێ (Update) بکرێتەوە.
پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، لە ساڵی 2011دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، کۆمپانیای فەیسبووکیش خاوەنیەتی، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...