پڕۆگرامه‌رێكی نه‌مسایی ئاشكرایده‌كات، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئایفۆنیان پێیه "هه‌میشه له مه‌ترسیدان، چونكه پارێزگارییه‌كی لاواز بۆ كامێراكه‌ی دانراوه" و هه‌ركاتێك ببێت ده‌كرێت هاكبكرێت و كاری پێبكرێت به‌بێ ئاگاداری خاوه‌نه‌كه‌ی. فلێكس كروز، په‌ره‌پێده‌ر و پڕۆگرامه‌ری نه‌مسایی رایده‌گه‌یه‌نێت، كامێرای مۆبایلی ئایفۆن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر لاواز پارێزگاری (سكیوریتی) بۆ دانراوه بۆیه هه‌میشه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره كه هاكبكرێت و له ڕێیه‌وه به‌بێ ئاگاداری خاوه‌ن مۆبایله‌كه وێنه و ڤیدیۆیی پێبگیرێت و دزه‌ی پێبكرێت.
شاره‌زاكه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌م هاككردنه له خۆڕا روونادات، به‌ڵكو به‌هۆی هه‌ندێك به‌رنامه‌ی ساخته و هاككه‌وه ده‌بێت كه به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن به‌بێ ئاگاداری دایده‌به‌زێنن. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، شاره‌زایان ئامۆژگاری به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن ده‌كه‌ن له‌كاتی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێتدا به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن له كردنه‌وه‌ی سایت و دابه‌زاندنی به‌رنامه‌دا.
KarwanIt
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""


