لە ئێستادا چەند بەرنامەیەکی ڤایرۆساوی بۆ ئایفۆنەکان بڵاوبۆتەوە و لەناکاو داوامان لێدەکات وشەی نهێنی داخڵ بکەین و زانیاریەکانمان دەدزێت . بەرنامەکان بەشێوەیەک کاردەکەن لەکاتی بەکارهێنان داوامانلێدەکات وشەی نهێنی "ئەپڵ ئایدی" داخڵ بکەین و بەتەواوی لە شێوەی راستەقینەی کۆمپانیای ئەپڵ دەچێت و کاتێک ژمارەکە لێدەدەین ڕێگە دەدات بەرنامەکە زانیاریە نهێنیەکانمان ببات و هاکمان بکات .
زۆر بە ئاسانی دەتوانین خۆمان بپارێزین و تەنها ئەوەی لەسەرمانە لەکاتی بەکارهێنانی بەرنامەکان ئەگەر داوای وشەی نهێنی "ئەپڵ ئایدی و ئایتون"ی لێکردین داخڵی ناکەین و ئەگەر زۆر پێویست بوو دەچین لە سێتینگی مۆبایلەکەوە کارەکە دەکەین و بەوشێوەیە مەتسری دروست نابێت .
زۆربەی جارەکانی لەکاتی ئەپدەیتکردنی بەرنامەیەک یان دابەزاندی داواکاریەکە دەکات و هاوشێوەی داخڵکردنی وشەی نهێنی ئایتونەکان دەردەکەوێت و ئەوکەسانەی داواکاریەکەیان جێبەجێ کردووە توشی هاکردن و دزینی ئەکاونتی بانکیەکایان بونەتەوە.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


