
ھۆشدارییەک بۆ بەکارھێنەرانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک) بڵاو کراوەتەوە، کە بەکارھێنەرانی ئەو پڕۆگرامە، لە نامەیەکی ساختە، ئاگادار کراونەتەوە.
کەناڵی (نیوز 5)ی ئەمریکی، لە ڕاپۆرتێکدا بەکارھێنەرانی ماسنجەری فەیسبووکی لە نامەیەکی ساختە ئاگادار کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، کە ئێستا بەشێک لە ھاکەران، نامەیەکی ساختەیان دروست کردووە و لەنێو نامەکەدا باس لەوە کراوە "پارەیەکی زۆرت بردووەتەوە".
ئاماژە بەوەش کراوە، کە ئەم نامەیە ساختەیە، تەنیا بۆ ھاککردنی ھەژماری فەیسبووکە، ھەروەھا بۆ دزینی وێنە، ڤیدیۆ و زانیارییە تایبەتییەکانە.
ئەگەر نامەیەک لە ھەژمارێکەوە بۆت ھات و نەتزانی ھەژمارەکە ھی کێیە، یاخود باسی بردنەوەی پارەی دەکرد، بەخێرایی نامەکە بسڕەوە و بەھیچ شێوەیەک کلیکی لەسەر مەکە، بەم شێوەیەش فەیسبووکەکەت پارێزراو دەبێت.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""