بەپێی نوێترین زانیارییە دزەپێکراوەکان مۆبایلیی نوێی چاوەڕوانکراوی ئایفۆن ٨ کامێرایەکی ئاست بەرزی دەبێ بەجۆرێک ھاوێنەی پێش و دواوەی توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆیی دەبێ بەکوالێتی ٤K و ٦٠وێنە لەیەک چرکەدا.
ئێستا ئایفۆن ٧ ئەو توانایەی نیە و تەنیا ٤٠ فۆتۆ دەگرێت لەچرکەیەکدا و ھاوێنەی پێشەوەی ١٠٨٠ پکسڵ تێپەڕ ناکات.
پێشتریش ئاماژە بەوە کرابوو کەئایفۆن ٨ درێژییەکەی ١٤٣.٥ ملیمەتر و پانی ٧١ ملیمەتر و ئەستوری ٧.٥ ملیمەتر دەبێت.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



