![](https://i.postimg.cc/6qcQxN1m/photo_2018-09-18_16-53-37.jpg)
زۆر جار بەکارهێنەرانی ئامێرە هۆشمەندەکانی وەک موبایل پرسیارم لێ دەکەن ئایا موبایلی ئایفۆن پارێزراوتر نیە؟ هەندێ جاریش لەبری پرسیار ئەوا ڕاستەوخۆ دەچپێنن بەگوێما کە موبایلی ئایفۆن هاوشێوەی موبایلەکانی تر نیە و توانای خۆپارێزی دەگاتە ١٠٠% وە دەڵێن مامۆستا موبایلەکە بەهەموو شێوەیەک پارێزراوە.! گەر زۆر بەکورتی و بە بەرپرسیاریەتیەوە وەڵامەکە بگەیێنین، دەتوانم بڵێم بەلایەنی کەمەوە ڕێگەیەک یاخود زیاتر هەیە بۆ شکاندنی سنورەکانی هەموو ئامێرێکی ئەلیکترۆنی.
پاش ئەوەی قۆنسل گەری ڕوسیا دەکوژرێت لە ناو جەرگەی ووڵاتێکی وەک تورکیا، بۆ لێکۆڵینەوە لە موبایلەکەی کە لەجۆری ئایفۆن بوو ئەوا لە هەواڵ و میدیا ئەمریکیەکان دکرێت بە گاڵە و بڵاو دەکرێتەوە کە هەر سێ لایەن " ڕوسیا و تورکیا و کۆمپانیای ئەپڵ " پێکەوە ڕیکەوتون تاوەکو ووشەی نهێنی موبایلەکە تێپەڕ بکەن بە یارمەتی کۆمپانیای ئەپڵ، بە هەموو شێوەیەک ئەمە دورە لە ڕاستی جگە لە سیاسەتی ئەمنی و مزایدەی بازرگانی هیچی تر نیە!! بگرە زۆربەی میدیاکان بە یاری گەورەو پارەی زبەلاح گێلە دەکرێن، تاوەکو ڕاستیە تەکنۆلۆژیەکان وەک خۆیان مەزەندە نەکرێن،
من پرسیار دەکەم ، ئایا دەزگای ئاسایش و مخابەراتی تورکی و بەتایبەت ڕوسی کە گەورە هاککەرەکانی جیهان لای ئەوان گەشە دەکەن و گەورە دەبن هێندە بێ کەرەستە و بێ دەسەڵاتن تاوەکو نەتوانن شیکاری لەسەر تەنها موبایلێکی جۆری ئەپڵ بکەن.!! لە کاتێکدا لەبازارە ڕەشەکانی وێب دا سەدان تەکنۆلۆژیا لەبەردەستن بۆ هەڵوەشاندنەوەی کەلێنەکانی ئای ئۆ ئیس، کە نامەوێ لێرەدا خوێنەر ئاراستە بکەم بۆ ناسینی ئەم جۆرە لە نادروستی بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا ، دانا ناوی یەک بەیەکی تەکنۆلۆژیاکان بڵاو دەکەمەوە.
لەکاتێکدا هەمان پرسیارم لە چەندین پسپۆر و سکیوریزانی ووڵاتانی دونیای یەکەم کردووە لەسەر ئەم شێوەیە لە ڕاگەیاندن لە میدیا جیهانیەکانەوە بە تایبەت میدیاکانی تایبەت بە وولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، بەڵام جگە لە سەرسامی هیچ وەڵامێکی تریان نەبووە، ئەمەش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هێزە بازرگانی و ئەمنیە زەبەلاحەی کە لەپشت کۆمپانیای ئەپڵەوەیە، تاوەک و بتوانێت زۆر شت بەبێ دەنگی بهێڵێتەوە و لە جارەنوسی بازارەکەیدا بەتەواوی سودی لێ ببینیت.
لەناو گەنج و خوێنەوارەکانی کۆمەڵگەی کوردی دا ئایفۆن وا ناوی بەرزکراوەتەوە کە زۆر پارێزراوە و جێگەی مەترسی نیە. بەڵام ڕاستیەکە بەپێچەوانەوەیە ئایفۆنیش وەک هەموو ئامێرێکانی تر دەتوانرێت بەچەندین ڕێگەی جیاواز پاسۆردی بشکێنرێت و داتاکانی کۆبکرێتەوە و ڕیکۆڤەری بکرێت. هاککی جۆری " brute force " یەکێکە لەو ڕیگە ئاسانانەی کە سنورەکانی هەموو جۆرە ئامێر و سۆفتوێرێک تێپەڕ دەکات، چ جای ئەوەی سیستەمی ویندۆز بێت یاخود ئای ئۆ ئیس یان ئەندریۆد ..هتد
بۆ زیاتر پشتڕاستکردنەوەی بابەتەکە دەمەوێت نوێترین ئامێرتان پێ بناسێنم بۆ شکاندنی پاسۆردی ئایفۆن ٧ یاخود سەروتر، ئامێرەکە نرخی تەنها ٥٠٠ دۆلاری ئەمریکیە، وە پشت دەبەستێت بە تیۆری هاککی جۆری " brute force " بۆ تێپەڕکردن و شکاندنی پاسۆردی هەموو جۆرە ئایفۆنێک، کاتی شکاندنی پاسۆردەکەش دەگەڕێتەوە بۆ بەهێزی و لاوازی جۆری پاسۆردەکە، بە مانایەکی تر تا پاسۆردکە بەهێزتر بێت کاتی زیاتری دەوێت بۆ شکاندنی پاسۆردەکە.
brute force: ڕیگەیەکی زۆر سادەی هاککردنە بۆ شکاندن و دۆزینەوە و خەمڵاندنی پاسۆردی هەر سیستەمێک، ڕێگەکە پشت دبەستیت بە خەمڵاندن و داغڵکردنی پاسۆردی یەک لە دوای یەک تا دەگاتە پاسۆردی سیستەمەکە بەپێی تێپەڕبونی کات.
بۆ ڕونکردنەوەی زیاتر لەسەر ئامێرکە دەتوانیت تەماشای ئەم ڤیدۆیەی خوارەوە بکەیت:
![](https://2.bp.blogspot.com/-PR3QX80gtfE/WQEUmv7uXJI/AAAAAAAAH4Y/dsiFlVlDsUcssfq45sxDctlsjkj4uWZugCLcB/s1600/Zanyare.org.gif)
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""